ڕاپۆرتەکان
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چیە و چارەسەرەکان چین ؟
گەشەی قژێکی ئاسایی ساڵانە نزیکەی ١٥ سانتیم درێژ دەبێت ، ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی کە دەگۆرێت ، هەڵەورینی قژ دیاردەیەکی ئاساییە بەڵام کاتێک رێژەکەی زیاد دەکات و کەسەکە هەست بەوە دەکات لە کاتی ئاسایی زیاتر تاڵەکان دەوەرن ئەمە پێویستە هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە و چارەسەی بۆ بکرێت .
هەڵوەرینی قژیش دوو جۆری هەیە
جۆرێکیان لە بێخەوە بە سەلکی موەکەوە هەڵدەوەرێت، جۆرەکەی دیکە تاڵەکان ئەقرتێت و هەڵئەوەرێت
هەریەکێک لەم دوو جۆرە هۆکار و چارەسەری جیاوازە
بەگشتی هۆکارەکانی قژهەڵوەرین
• کەم خوێنی و کەمی ئاسن
• هۆکاری بۆماوەیی
• کاریگەری هەندێک دەرمان و چارەسەری کیمیایی
• کەمی پرۆتین
• گۆرانی هۆرمۆنەکان
• نەخۆشی غودە
• هەوکردنی خوێن
• کەمی رێژەی ڤیتامینەکان
• بەکارهێنانی بۆیە و کیراتین و پرۆتین
• بەکارهێنانی شامپۆی بێکوالیتی
• هەندێک ماددەی زیان بەخش لە شامپۆ و ئەو بەرهەمانەی بەکاردێت بۆ قژ
• بەکارهێنانی گەرمی ئوتوو و موجەفە
• ناتەواوی و ئاڵۆزی دەروونی
گرنگترین چارەسەرەکان ئەوەیە هۆکارەکەی بدۆزیتەوە و لە ناوەوەی جەستە چارەسەری بکەیت ، لە دوای ئەوە گرنگە ئەو بەرهەمانە بۆ قژت بەکار بهێنیت کە هەم چارەسەری کێشەکانی دەرەوە ئەکات هەم پاڵپشتی گەرانەوەی تەندروستی قژت ئەکات
پێویستە باشترین بەرهەمەکان بەکار بهێنیت بۆ قژت بۆ چارەسەر کردنی هەڵوەرین ،
شامپۆ و ماسکە قاوەییەکەی KBT تایبەتە بە کێشەی هەڵوەرین و لە رەگەوە چارەسەری هەڵوەرین دەکات و سەرتاڵەکانیش چاکدەکاتەوە و ناهێڵێت چیتر هەڵبوەرن
خەونت ئەوەیە قژت درێژبێتەوە؟
ھەمووان بەبێ جیاوازی خەون بە ھەبوونی قژێکی درێژی تەندروستەوە دەبینن، بەھۆی بوونی ڕۆڵە گەورەکەی لە جوان دەرخستنی شێوە بە گشتی، و ھەستی باوەڕ بەخۆبوون بە تاک دەبەخشێت، قژی سروشتی لە ماوەی یەک مانگدا تەنھا دوو ئینج گەشە دەکات، بەڵام ھەندێک جار قژ تووشی چەند ھۆکارێک دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی گەشەی قژ یان وەستانی گەشەی قژ و چەندین ھۆکاری جیاواز، خۆشبەختانە چەندین چارەسەری پزیشکی ھەن کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن، و وای لێدەکات درێژی قژ زیاتر ببێت، دەوڵەمەندی بە ماددەی سروشتی کە لە چەندین گیراوەی درێژکەرەوەی قژدا ھەیە و بە پارێزراو دادەنرێت، و لەڕووی ئابوریەوە بە گران دانانرێن.
زەیتی جوجوبا بە زەیتێکی شێدارکەرەوە بۆ قژ دادەنرێت، ھەروەھا جوڵانی خوێن لە دەمارەکاندا باشتر دەکات تا دەگاتە ڕەگەکانی قژ، ھانی گەشە و درێژبوونەوەی قژ دەدات
گیای ڕۆسماری بەو جۆرە گیایانە دادەنرێت کە سوودی بۆ پێستی سەر ھەیە، بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ئۆکسید، کە گەشەی قژ زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە وەرینی قژ، ھەروەھا یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن لە سەردا دەدات، کە یارمەتی گەیاندنی پێکھاتەی خۆراکی دەدات بۆ ڕەگی قژ تا زیاتر تەندروست بێت.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ یارمەرتیدان لە درێژکردنەوەی قژ
کۆمەڵە ئامۆژگاریەک ھەن پێویستە جێبەجێ بکرێن بۆ درێژکردنەوەی قژ، لەو ئامۆژگارییانە:
١- خەوتن بە ڕێژەیەکی پێویست: جەستە ڕۆژانە پێویستی بە خەوی تەواو ھەیە، بەھۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنیانەی ھەیەتی لەسەر تەندروستی جەستە بە شێوەیەکی گشتی، ئەو ترشیانەی گەدە کەمدەکاتەوە کە ڕێگری لە کاری ھەرس دەکەن، و توانای وەرگرتنی جەستە بۆ ڤیتامینات و پرۆتینات کە گەشەی قژ زیاد دەکەن، ھەروەھا یارمەتی چاککردنەوە و نوێ کردنەوی شانەکان دەدات، ئەمەش لە ڕێی توانای حەوانەوەی جەستە و کەمکردنەوی دڵەڕاوکێ و ماندویی، کە بە ئەرێنیانە ڕەنگدانەوەی لەسەر قژ ھەیە، و قژ وەرین کەمدەکاتەوە و گەشەی زیاد دەکات، بۆیە وا باشترە بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر لە شەودا بخەویت.
٢- خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەکی پێویست: ئاو گرنگە بۆ جەستە، ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ھێشتنەوەی جەستە بە شێداری ھەموو کات، ھەروەھا یارمەتی نوێ کردنەوە و زیادکردنی شانەکان دەدات، کە کاریگەرییەکی ئەرێنیانەی لەسەر تەندروستی قژ ھەیە، بۆ ھێشتنەوەی شێداری و تەندروستی نوێ کردنەوەی قژ، وا باشترە لە ڕۆژێکدا ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بوخرێتەوە.
٣- ڕێکخستنی قژ بە شێوەیەکی خراپ: وا باشترە خۆمان بەدوور بگرین لەم جۆرە ڕێکخستنی قژانە، چونکە پشت بە ڕاکێشانی قژ دەبەستێت یان ڕاکێشانی بە شێوەیەکی توند لە ڕەگەوە، چەندین زیانی خراپی ھەیە بۆ قژ لە شکانەوە و کەمکردنەوەی گەشەی، بۆ نمونە ڕێکخستنی قژ بە شێوەی کلکی ئەسپ.
٤- شامپۆ: گرنگە قژ بە شێوەیەکی ڕێک خاوێن بکرێتەوە بە بەکارھێنانی شامپۆی گونجاو بۆ قژت، و دڵنیا بوونەوە لە بوونی ھەندێک پێکھاتەی خۆراکی، کە یارمەتی خۆراک پێدان و شێدارکردنەوەی قژ دەدات، وەک ڤیتامین A و B و C و E،
ماسک و شامپۆکانی KBT بە رێژەی زانستی تەندروست بۆ قژت دروستکراوە و تەندروستی قژت دەگەرێتەوە و کێشەکانی قژت چارەسەر دەکات لە رەگەوە
خوێ دەکرێتە شامپۆوە؟ زیانی ھەیە یان سود
کرێش و هەڵوەرینی قژ دوو کێشەن کە چارەسەرکردنیان زۆر زەحمەتە و کاتێکی زۆری دەوێت خوێ یەکێکە لەو ماددانەی ئەگەر لە شامپۆدا هەبێت ئەم دوو کێشەیە چارەسەر دەکات ، چونکە توانای لەناوبردنی هەوکردنی پێستی سەری هەیە ، و دەتوانێت کارلێک لەگەڵ چەوری پێستی سەر بکات و بە تەواوی پاکی بکاتەوە ، بێگومان خوێ توانای ئەوەی هەیە پێستی سەر جیربکاتەوە بۆیە دەتوانێت هەڵوەرینی قژ رابگرێت بەڵام ئەگەر تەنیا خوێ بەکار بهێنیت ئەوا تاڵەکانی قژت وشک و زبر ئەبێت و ئەقرتێت و هەڵئەوەرێت ، بۆیە ئەبێت بە رێژەیەکی زانستیانە و لەگەڵ کۆمەڵێک ماددە تێکەڵ کرابێت لە تاقیگەدا بۆ ئەوەی تاڵەکانی قژت پارێزراوبن وە ئەگەر جۆر و کوالیتی خوێیەکە باش نەبێت بە هەمان شێوە لەباتی سود زیان بە قژت دەگەیەنێت یان ئەگەر ئەو ئاوەی لەگەڵ خوێیەکە تیکەڵی دەکەیت ئاوێکی ئاسایی بێت ئەوا کارلێک لەگەڵ خوێیەکە دەکات و پێکهاتەکەی تێک ئەیات و رەنگە ببێتە پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش شامپۆیKBT خوێی هیمالایەی تێدا بەکارهێنراوە ، ئەم جۆرە خوییە جۆرێکی زۆر باشی خوێیە کە سودەکانی سەرسورهێنەرە ، لە هەمان کاتتدا ئاوی پەستێوراو لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە کە نابێتە هۆی کارلێککردنی ماددە کیمیاییەکانی ناوی
قژ سپیە یان رەنگی تر؟
لە بنەرەتدا قژ رەنگی نیە و سپیە ، بەڵام بەهۆی ماددەی میلانین و چەن ماددەیەکی دیکەی ناو سەلکی موەوە رەنگی قژەکە دەگۆرێت و تۆخ دەبێتەوە
لەگەڵ تێپەرینی تەمەندا ئەم رەنگە کەم دەبێتەوە و تاڵەکان دەگەرێنەوە سەر رەنگی راستی خۆیان
هۆکاری زوو سپی بوونی قژ زۆرە
لەوانە
بۆماوە
جگەرە کێشان
سترێس و قەلقی
هەندێک نەخۆشی و دەرمان
کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزا
تا وەکوو ئێستا چارەسەرێکی بنبرکراو نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی سپی بوونی قژ رابگرێت بەڵام شامپۆی ئەنتی ئەیجینی KBT کە لە سەدا سەد سروشتیە و هیچ ماددەیەکی کیمیایی لە پێکهاتەکەیدا بەکار نەهاتووە و لەهەمان کاتدا بە رێژەی زانستی تێکەڵ کراوە و لە تاقیگەی جیهانیدا پەسەندکراوە ، ئەم شامپۆیە توانای ئەوەی هەیە رێگری لە سپیبوونی قژ بکات بەڵام ئەو تاڵانەی سپیبوون وەک خۆیان دەیهێڵێتەوە چونکە هیچ بۆیەیەکی تێدا نیە کە رەنگی تاڵەکانی قژ بکات
وە لە دوای یەکەم بەکارهێنانیەوە هەست بەوە دەکەیت کە هەڵوەرینی قژتی وەستاندووە ، خوران و هەوکردن و کرێشی پێستی سەریشی نەهێشتوویت
هۆکارەکانی زوو سپی بوونی قژ
سپیبوونی تاڵەکانی قژمان ڕووداوێکی سروشتییە و بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دێت بەڵام هەندێک کەس هەیە زووتر هەست بە سپیبوونی قژیان دەکەن کە بێگوومان هەر کەسەو هۆکارێکی جیاوازی هەیە. هەروەها قژ یەکێک لە هێماکانی جوانیی مرۆڤە و زۆرینەی خەڵک قژ و رەنگەکەی بە گەورەترین سەرمایەی جوانیی خۆیان ئەژمار دەکەن. کاتێک تەمەن بەرز دەبێتەوە قژەکان دەبنە ماش و برنجی و دواتر سپی دەبن. بەڵام سپیبوونی قژ لەم سەردەمەدا دزەی کردووەتە ناو کەسانی کەم تەمەن و لە سەردەمی هاوچەرخدا لە گەنجان و تەنانەت مێردمناڵانیشدا ئەم دیاردەیە دەبیندرێت.
هۆکارەکانی سپیبوونی قژ لە گەنجیدا
١- بۆماوە: بۆماوە گرنگترین هۆکارە کە دەستنیشانی دەکات قژ لە چ تەمەنێکدا ڕەنگی خۆی لەدەست بدات بۆ هەندێک کەس، تەنانەت بەر لەوەی بگەن بە تەمەنی ٢٠ ساڵان ئەم ڕووداوە ڕوودەدات، بۆ هەندێک کەسی دیکەش ئەم پرۆسەیە درەنگتر ڕوودەدات
.
٢- خواردنی لە ڕادەبەدەری خۆراکە زیانبەخشەکان: پسپۆڕان دەڵێن خواردنەوەی لەڕادەبەدەری چا و قاوە و کحول یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی ڕەنگی سپی لە قژدایە، خۆراکە چەورەکان و بەهارات و خواردنە ترشهكانیش هۆکارن بۆ سپیبوونی قژ
.
٣- هۆرمۆنەکان: هۆرمۆنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕەنگی قژ هەیە، نەبوونی هاوسەنگی لە جەستەدا ڕێگە بۆ سپیبوونی قژ خۆش دەکات، کێشەکانی پهیوهندیدار بە غودەی دەرەقی و لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵ دەگێڕن
.
٤- ماددەی کیمیاوی: هەندێک جار بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی تهواوی پێكهاتهكهیان کیمیاییە
٥- پێستی سەری پیس و چەور: پێستی سەری چەور و پیس دەتوانێ ببێتە دەسپێکی سپبوونی قژ، چونکە دەتوانێ بنکی قژەکان لاواز بکات و ڕێگری بکات لە گەیشتنی خوێن بە بنکی قژەکان.
شامپۆی ئەنتی ئەیجینی KBT ئەو کێشەیەی بۆ چارەسەر کردویت و رێگری لە سپی بوون و هەروەها هەڵوەرینی قژیش دەکات و بە گەنجی دەتهێڵێتەوە .
چۆن پارێزگاری لە قژە درێژەکەت دەکەیت ؟
ئەگەر قژت درێژە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە بە شێوەیەکی دروست ئاگاداری دەبیت، چوبکە هەمیشە قژی درێژ پێویستی بە چاودێری جیاواز هەیە لە چاو شێوازی قژی کورت. بەڵام زۆر کەس نازانن کە قژی درێژ پێویستی بە چاودێری جیاواز هەیە، واتە بە هەمان شێوەی قژی کورت ئاگاداری دەبن، کە ئەمە دەتوانێت زیانێکی گەورە و بەردەوام بە قژت بگەیەنێت.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی قژێکی درێژ
یەکەم/ شانەی ڕاست بەکاربهێنە
ئەگەر قژت درێژە دەبێت شابەیەک هەڵبژێریت کە ڕاست بێت چونکە ڕەنگە نەتوانیت هەمان جۆری شانەی هاوڕێ قژ کورتەکانت بەکاربهێنیت. شانەیەک کە ڕیشاڵی وردی هەیە زیان بە قژت دەگەیەنێت چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی موخۆرکەی زۆر و لە کۆتاییدا تاڵەکانی قژت دوولەت دەبن و دەشکێن. هەروەها نابێت شانەی ڕیشاڵ ورد بەکاربهێنیت کاتێک قژت تەڕ دەبێت چونکە قژی تەڕ ئاسانتر زیانی پێدەگات وەک لە قژی وشک. لەبری ئەوە شانەی ددانی پان یان شانەی ڕیشاڵی درێژ هەڵبژێرە
.
دووەم/ بە بەردەوامی قژت شێداربکەرەوە
چارەسەرێکی قووڵی شێدارکردنەوە بەڕاستی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت کاتێک قژت درێژە و وا دەکات قژت بە تەندروستی و سەلامەتی بهێڵێتەوە، چونکە قژی درێژ زیاتر وشک دەبێتەوە و لە کۆتاییشدا زیاتر زیانی پێ دەگات، هەر بۆیە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە بەرهەمە شێدارکەرەوەکان بە بەردەوامی بەکاردەهێنیت، جا ئەمەش بە ماسکی قژ بێت لە دوشدا، چارەسەری زەیت، یان شتێکی تر کە شێ دەخاتە سەر تاڵەکانی قژ
.
سێیەم/ هەوڵبدە خاولی بەکارنەهێنیت
هەندێک کەس حەز دەکەن بە خاولی قژیان وشک بکەنەوە بەڵام خاولی بە تایبەت خاولی پەتۆ دەتوانێت زیان بە قژت بگەیەنێت کاتێک قژت تێیدا دەپێچیتەوە، ئەمەش دەتوانێت بەشدارییەکی بەرچاو بکات لە خراپبوونی تاڵەکانی قژی ئەو کەسانەی کە قژیان درێژە. لەبری ئەوەی قژت لەناو خاولیەکەدا بپێچیتەوە ئەوا دەتوانیت تیشێرتێکی کۆن بەکاربهێنی تەنها بۆ ئەوەی کە تەڕی قژ و شێکەی بسڕیت ئەویش بەپێی پێویستی قژت، هەروەها هەمیشە هەوڵبدە بەپێی پێویست قژت بشۆیت چونکە زۆر شۆردنی قژ و بەکارهێنانی شامپۆ دەبێتە هۆی تەنک بوونی تاڵەکانی قژ
.
چوارەم/ هەڵبژاردنی شامپۆیەکی ڕاست و گونجاو
بە تایبەت ئەگەر قژت درێژە نابێت هەموو ڕۆژێک قژت بشۆیت و شامپۆ بەکاربهێنیت، لەبری ئەوە هەوڵبدە کە خشتەیەک دابنێیت کە لە هەفتەیەکدا سێ جار قژت بە شامپۆ بشۆیت.
بۆ ئەوەی خەمی کوالیتی و ئەو ماددانەت نەبێت کە لە شامپۆکەتتدا هەیە ، پێویستە شامپۆی KBT بەکاربهێنیت و دڵنیابیت لەوەی کە پارێزگاری لە قژە درێژەەت کردووە .
٥ خواردن کە سود بە قژت دەگەیەنێت
ئاسان نییە کە هەمیشە قژت بەو جۆرە بێت کە دەتەوێت، دەکرێت تەنک ببێتەوە یان مخوڕکە لێیبدات تەنانەت دەکرێت بە باشی گەشە نەکات. هاوشێوەی سیفەتە بەرجەستەکانی تری ئێمە قژیشمان بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری بۆماوەیی، ژینگەیی، تەنانەت دوودڵی و کۆمەڵێک هۆکاری ترە کە دیاریکەری بەهێزی و گەشەی قژمانن. تۆ دەتوانیت کۆنترۆڵی چەند هۆکارێک بکەیت بەڵام نەک هەموویان. کۆمەڵێک خۆراکە ماددە هەن کە پەیوەندیدارن بە گەشەی قژ لەوانە پرۆتین بایۆتین، ڤیتامین Aڤیتامین سی ، ئۆمیگا ٣، ترشە چەورییەکان و ئاسن. تۆ دەتوانیت لە ڕێگەی ژەمە خۆراکێکی ڕێکخراو و تەندروست بە گەشەی قژ بڕی پێویستی هەموو ئەو خۆراکە ماددانە وەربگریت. لەگەڵ ئەو خۆراکە ماددانەی هەڵبژێردراون بۆ گەشەی قژ، ژەمە خۆراکی هاوسەنگ لە میوە و ڤیتامینەکان و ماددە کانزاییەکانی یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت. ٥ باشترین خۆراکەکان بۆ قژ سپێناخ سپێناخ دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و پێویستە وەک خۆراکێکی بنچینەیی هەبێت لە زۆرێک له ژەمە تەندروستەکاندا، گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە گەشەی قژ لەبەر ئەوەی بڕێکی باشی ڤیتامین C و بڕێکی گونجاوی ئاسنی تێدایە. ئاسن گرنگە بۆ گەشەی خرۆکە سورەکانی خوێن ،کە ئەویش گرنگە بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بە تەواوی جەستەدا. ماسی نەک تەنها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتینە، بەڵکو وەک کلیلی گەشەی قژە لەگەڵ ئەوەش دەوڵەمەندە لە ئۆمێگا سێ وڤیتامین سی ،ئۆمێگا سێ گرنگە بۆ گەشەی خانە و فرمانی خانە لەگەڵ کەمکردنەوەی وەرینی قژ. ڤیتامین D یش ڕۆڵی هەیە و هەندێک توێژینەوە پەیوەندی نێوان کەمی ڤیتامین D و تەنکبوونەوەی پێستی سەریان دەرخستووە. ئاڤۆگادۆ جۆرێکی ترە لە خۆراکە تەندروستەکان و یەکێکە لەو خۆراکانەی بۆ بەهێزی قژ سوودی هەیە. نەک تەنها دەوڵەمەندە لە ترشە چەورییە بنچینەییەکانی وەک زەیتی زەیتوون و بندوق، هێلکە ئەوە زانراوە کە هێلکە سەرچاوەیەکی بەهێزی پڕۆتینە، هەروەها پڕۆتینیش سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکە ماددەیە بۆ مانەوەی بەهێزی قژ. بەتایبەتی هێلکە بایۆتینی تێدایە، ڤیتامینێکە کە یارمەتی جەستە دەدات لە دروستکردنی کیراتین، کە ئەویش پرۆتینێکی گرنگە و یارمەتی بەهێز مانەوەی قژ دەدات. وەرگرتنی بایۆتین لە ژەمە خۆراکەوە گرنگییەکی زیاتری هەیە لە چاو وەرگرتنی لەڕێی پاڵپشتە خۆراکییەکانەوە، چونکە پاڵپشتە خۆراکییەکان بەگشتی لەگەڵ ڤیتامینەکەیا ماددەی تریشیان تێدایە. ماست ماست یەکێکە لەو خۆراکانە و دەتوانیت بۆ سوودی قژ بەکاری بهێنیت. بەشێوەیەکی گشتی ماست سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە، بەڵام ماستی یۆنانی بە بڕێکی زیاتر، هەروەها بڕێکی باشی زینکی تێدایە بەڵام خۆراکی باش بەتەنیا بەس نیە ، پێویستە چەند بەرهەمێکی باش بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە قژت بکەیت و تەندروستی باش بکەیت .
هەندێک لە وێنەی بەرهەمەکانمان
پەیوەندی بکە
ناونیشان:
سلێمانی ، تانجەرۆ، نزیک بەنزینخانەی هەڵەبجە
کاتی کارکردن:
شەممە-پێنج شەممە:
٨:٠٠ بەیانی -٥:٠٠ ئێوارە
ئیمەیڵ:
تەلەفۆن:
6264 155 077 964+ | 6264 155 751 964+
هاوڕێمان بە لە سۆشیاڵ میدیا
